عەلی عەونی: زیندانییانی بادینان سیخوڕبوون و سەردەشت عوسمانیش رۆژنامەنووس نەبوو

عەلی عەونی هێرشدەكاتە سەر چالاكوانان و دەستگیركراوانی بادینان و بە جاسووس ناویان دەبات و دەشڵێت، “سەردەشت عوسمان رۆژنامەنووس نەبوو”.

عەلی عەونی كە ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی پارتییە لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا هێرشدەكاتە سەر چالاكوانانی بادینان و دەستگیركراوانی ئازادیی بیروڕاش بە جاسووس ناودەبات.

عەلی عەونی دەشڵێت، “ئەوانەی دەستگیركراون رۆژنامەوان و چالاكوان نین ئەوانە جاسووسن كە چی دەڵێن چالاكوانان”.

هاوكات هێرشدەكاتە سەردەشت عوسمان و دەڵێت، “سەردەشت رۆژنامەنووس نەبووە و بڕۆن كتێبێکی یان چوار وتاری سەردەشت بهێنن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ لێکۆڵینە لە هێرشە درۆنییەکان وەفدێکی باڵای ئەمنیی عێراق گەیشتنە هەولێر

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، هەندێک سەرەداویان لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم دەستکەوتووە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.…
Total
0
Share