راگەیەندراوێك لە كەشناسیی هەرێمی كوردستانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان بە گەشتی نیمچەهەور پلەكانی گەرما نزیكدەبێتەوە لە تۆماركراوانی دوێنێ.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما نزیكدەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما نزیكدەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر : 43 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی

دهۆك : 43 پلەی سیلیزی

كەركوك : 45 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 43 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 44 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 31 پلەی سیلیزی

سۆران: 38 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 46 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. بەکارهێنان و دانانی پەردە بۆ هەموو دووکان و بازاڕێک قەدەغە کرا

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوایین ئاگادارکردنەوەیان دایە سەرجەم ئەو دوکاندارانەی ناوبازاڕ کە پەردە بەکاردەهێنن بۆ داپۆشینی دووکانەکانیان. قائیمقامیەتی…
Total
0
Share