ئازاد محەمەد ئەمین: هەرێم پابەندی یاسای بودجە بێت نرخی سووتەمەنی هاوتای عێراق دەكرێت

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان پابەندی یاسای بودجە و رێنماییەكان بێت كە لە یاساكەدا هاتووە نرخی سووتەمەنی هاوتای عێراق دەكرێت و دەبێت نرخی یەك لیتر بەنزین لە هەرێم بە 450 دینار بۆ شۆفێران دابینبكرێت.

ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا بودجەی هەرێم و شایستە داراییەكانی خراوەتە سەر عێراق بۆیە هەر بڕیارێك لە عێراق دەربچێت لەبارەی نرخی سووتەمەنی و پاڵپشتیكردنی سووتەمەنی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی جەختیكردەوە، ئەگەر هەرێم پابەندی یاسای بودجە بێت ئەوا نرخی سووتەمەنی هاوتای عێراق دەكرێت و دەبێت نرخی یەك لیتر بەنزین بە 450 دینار بۆ شۆفێران دابینبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکى لیژنەى وردبینى لە وەزارەتى شارەوانى: فەرمانبەرانى گرێبەست هاوشێوەى فەرمانبەرانى هەمیشەیی زەوییان پێدەدرێت

سەرۆکى لیژنەى وردبینى لە وەزارەتى شارەوانى ڕایدەگەیەنێت، هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی، فەرمانبەرانی گرێبەستیش زەوییان پێدەدرێت، بەڵام بە دوو مەرج.…
Total
0
Share