پێنج تۆمەتبار کچێکیان رفاندبوو دەستگیرکران

پێنج کەس کە کچێکیان رفاندبوو لە راپەڕین، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران و کچەکەش رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتباری راگەیاند و ئاشکرایکردووە، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک کە کچەکەی دیارنەمابوو، پۆلیسی راپەڕین بەدواداچوونیان بۆ دۆزینەوەی تۆمەتبارەکان کردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، شوێنی تۆمەتبارەکان لەلایەن پۆلیسەوە دۆزراوەتەوە و پێنج کەس بەو تۆمەتە دەستگیرکراون.

تۆمەتبارەکان، ژ،أ،أ  لەدایكبووی 2004، ه،ی،ح لەدایكبووی 1999، ش،ع،م لەدایكبووی 2001، ر،ر،أ لەدایكبووی 2003، پ،ج،ح لەدایكبووی 2002 ئێستا راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان، كچەكە رادەستی كەسوكاری دەكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مامۆستایانی ناڕازیی داوای كۆتاییهێنان بە لێبڕینی موچە و دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە دەكات

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی دەڵێت، “هیچ پاساوێک نەماوە” بۆ لێبڕینی موچە و داواشدەكات بە زووترین کات پلەبەرزكردنەوە دەستپێبكاتەوە. ئەنجومەنی…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارانی کەرکوکی یەکێتی: دەمپیسێکی کوڕە جاش دەیەوێت دەریایەک لە شکۆ بە وشە بۆگەنەکانی پیس بکات

پەرلەمانتارانی کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیامێکی هاوبەشیان لەژێر ناونیشانی ‘بۆ کوڕە جاشێک’، بڵاوکردەوە و…
Total
0
Share