پەروەردە لەبارەی مووچەوە بڕیارێكی نوێی دەركرد

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژهەڵات لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەمەوبەدوا بۆ وەرگرتنی مووچە دەبێت مامۆستایان و فەرمانبەران خۆیان ئامادەبن و مووچەیان بە كەس نادرێت.

بەپێی نووسراوێك كە بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی رۆژهەڵات بڵاویکردووەتەوە و تێیدا گشتاندن بۆ سەرجەم باخچەی منداڵان و ناوەندەكانی خوێندنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەكە كراوە تێیدا ئاماژە بەوە دەكات، مامۆستایان لە كاتی وەرگرتنی مووچەكانیان دەبێت خۆیان ئامادە بن و هیچ مامۆستا و كەسێك ناتوانێت لەبری ئەو مووچەخۆرە مووچە وەربگرێت و واژوو بكات و دەبێت بە جافی شین-یش واژووەكە بكرێت.

هەر لە نووسراوەكەدا هاتووە، هەر ناوەندێكی خوێندن ئەو رێنماییانە جێبەجینەكات لیژنەی دابەشكردنی مووچە رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: بەشێوەیەکی کاتی کارەبا بۆ دوکانەکانی دارەسووتاوەکە گەڕێندرایەوە

کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ بەشێوەیەکی کاتی کارەبا بۆ سەرجەم دوکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە گەڕێندرایەوە. بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ رۆژهەڵات…
Total
0
Share