لە هەرێمی كوردستان شەش مووچە بەسەریەكەوە بۆ ئەم كەسانە خەرجدەكرێت

بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو مووچەخۆرانەی مانگی تەمموزی ئەمساڵ خزمەت و راژەیان بەكۆتا هاتووە و خانەنشینكراون مووچەی شەش مانگیان بەسەر یەكەوە بۆ خەرجدەكرێت.

عەزیز عەلی فەتاح بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو مووچەخۆرانەی مانگی تەمموزی ئەمساڵ خزمەت و راژەیان لە فەرمانگەكاندا بەكۆتا هاتووە خانەنشینكراون، شەش مووچەیان بەسەر یەكەوە بۆ خەرجكراوە.

راشیگەیاند، لە فەرمانگەكەی خۆیانەوە نووسراویان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینە بۆ دەكرێت و چەكیان پێدەدرێت دواتر لە بانك پارەكە وەردەگرن وتیشی، “ئەو كەسانەی خزمەت و راژەیان بەكۆتاهاتووە ئەو (ئیكرامییە)یان پێنەدراوە بەهۆی تەواونەكردنی رێكارە كارگێرییەكان بووە لە فەرمانگەكەی خۆیان ئەگەر نا زۆرینەیان شەش مووچەكەیان وەك پاداشت پێدراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: بە هێڵی شەمەندەفەر شارەکان بەیەکەوە دەبەستینەوە

سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنانی هەرێم، رایدەگەیەنێت، “بە هێڵی شەمەندەفەر شارەکان بەیەکەوە دەبەستینەوە”. د. محەمەد شوکرى، سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنانی هەرێم،…
Total
0
Share