بەغداد بە مەرج مووچەی دوو مانگی هەرێم دەنێرێت

بڕیارە بەغداد لە هەفتەی ئایندەدا مووچەی دوو مانگی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە بکات، بەڵام بۆ جێبەجێکردنی ئەمە مەرجی سەرپەرشتیکردنی دابەشکردنەکەی هەیە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، “لە میانەی گفتوگۆ و دانوستانەکانی شاندی هەرێم و بەرپرسانی بەغداد، حکومەتی عێراق رازیبووە هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی تەمموز و ئابی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت”.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، “حکومەتی عێراق مەرجەی ئەوەی هەیە خۆی سەرپەرشتی راستەوخۆی دابەشکردنی مووچەکە بکات لەژێر چاودێری لیژنەیەک یان کەسێکی متمانەپێکراوی عێراق، کە لە دوای ساڵی 1990 ەوە یەکەمجارە حاڵەتی لەو شێوەیە دووبارە ببێتەوە”.

بەغداد لە سەرەتای ئەم مانگەدا بڕی 598 ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد بۆ مووچەی مانگی حوزەیران، بەڵام تا ئێستا مووچەی مانگی تەمموزی نەناردووە.

 

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

تورکیا بە شەش مەرج رازی دەبێت هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەڵەبجە تەرمی پۆلیسێک دۆزرایەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، تەرمی پۆلیسێک لە نزیک بینای بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە دۆزراوەتەوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.…
Total
0
Share