توێژینەوەیەک: سەرکەوتن بەسەر پلیکانەدا لە تووشبوون بە 10 جۆری شێرپەنجە دەتپارێزێت

چەند توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخەن کە چەند چالاکییەکی مرۆڤ دووریدەخاتەوە لە تووشبوون بە شێرپەنجە، ئەوانیش بەخێرایی رۆیشتن، راکردن، پاسکیلسواری، مەلەکردن و لەسەروو هەمووشیانەوە سەرکەوتن بەسەر پلیکانەدا بەشێوەیەکی رێکوپێک.

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ کە ڕۆژنامەی “The Sun”ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، رۆیشتن بەسەر پلیکانەدا لەشجوانی، تەندروستیی دڵ و سییەکان باشتر دەکات، بەمەش توانای بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە مەترسیدارەکانی وەک شێرپەنجەی قوڕگ، پەنکریاس، جگەر، ریخۆڵە، گورچیلە یان سییەکان بەهێزتر دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “دەتوانرێت ئەم چالاکییە لە تەندروستیی گشتیدا بەکاربهێنرێت، هەروەها بۆ بەرزکردنەوەی پاڵنەرەکان بۆ زیادکردنی تەندروستیی دڵ و هەناسەدان لە گەنجاندا”.

توێژینەوەکە دەڵێت، “ئەو کەسانەی کە چالاکیی کەمیان هەیە ئەگەری قەڵەوبوونیان زیاترە و رێژەی بەکارهێنانی کحول و ماددە هۆشبەرەکان زیاترە مەترسیی شێرپەنجەیان زیاترە و دەتوانن سوود لە رۆیشتن بەسەر پلیکانەدا وەربگرن”.

لای خۆیەوە دەستەی تەندروستیی نیشتمانیی بەریتانیا رایدەگەیەنێت، پێویستە گەورەکان هەفتانە 150 خولەک وەرزشی مامناوەند ئەنجامبدەن، لەکاتێکدا منداڵان پێویستە رۆژانە یەک کاتژمێر چالاکی بکەن.

ئەمەش دەتوانێت مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە کەمبکاتەوە بە پاراستنی کێشێکی تەندروست و هاوسەنگکردنی ئاستی هۆرمۆنەکان و کۆنترۆڵکردنی پەستانی خوێن و شەکر و بەهێزکردنی سیستەمی بەرگریی لەش.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەڵەوی قەیرانێکی جیهانی.. چارەسەرەکانی دەچنە لیستی دەرمانە بنەڕەتییەکانی تەندروستیی جیهانییەوە

رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاندووە، رەنگە بۆ یەکەمجار دەرمانی دژە قەڵەوی بخرێتە ناو “لیستی دەرمانە بنەڕەتییەکان”ی رێکخراوەکەوە. مانگی داهاتوو…
زیاتر ببینە

پزیشکان شکستیانهێناوە لە دیاریکردنی نەخۆشییەکی مەترسیدار لەمنداڵاندا لەدوای تووشبوونیان بە کۆرۆنا

ڕۆژنامەی The Sunی بەریتانی ئاشکرایکردووە، پزیشکان تائێستا سەرکەوتوونەبوون لە دیاریکردنی نەخۆشیی ترسناکی هۆکاری مردن لە هەندێک لە منداڵاندا…
Total
0
Share