پەرلەمانتارێك: بەغداد لە نزیكترین كاتدا مووچە و بودجەی هەرێم دەنێرێت و هیچ گرفتێك دروستنابێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەغداد لە نزیكترین كاتدا مووچە و بودجەی هەرێم دەنێرێت و هیچ گرفتێك دروستنابێت.

سروە محەمەد رەشید، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی رێككەوتنی هەرێم و بەغداد و یاسای بودجە دەبێت پاكتاوی دارایی بكرێت و بۆ ئەوەش لیژنەیەكی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە و وردبینی لە داتاكاندا كردووە.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە، بەپێی زانیارییەكان بەغداد لە نزیكترین كاتدا مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان دەنێرێت و هیچ گرفتێك لە ناردنی پشكی هەرێم دروستنابێت و لە ئێستاشدا لیژنەیەكی هەرێم بۆ چارەسەركردنی پرسی نەوت و جێبەجێكردنی یاسای بودجە لە بەغدادن.

بابەتی پێشتر

سەفین دزەیی فەرمانی دامەزراندنی رادەستی نوێنەری نوێی حكومەتی هەرێم لە ئیسپانیا كرد

بابەتی دواتر

د. فەرهاد پیرباڵ: سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەم ئەمشەو وەڵامی نووسەرێك لە هەولێر دەداتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share