تەندروستیی سلێمانی: 11 كەس بەهۆی خۆڵبارینەوە هێنراونەتە نەخۆشخانەكان

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی ڕووی لە پارێزگای سلێمانی كردووە تائێستا 11 كەس هێنراونەتە نەخۆشخانەكانی سلێمانی.

سامان شێخ لەتیف، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە 11كەس هێنراونەتە نەخۆشخانەكانی سلێمانی كە 7 كەسیان لە نەخۆشخانەی شار داخڵكراون و 4 منداڵ لە نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشید كە تەندروستییان جێگیرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: لەم هەڵبژاردنەدا پشتی سەرۆکی یەکێتی بگرن تا بەڵێنی راستکردنەوەی حکومڕانی جێبەجێ بکات

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، پێویستە هەمووان لەم هەڵبژاردنەدا پشتی سەرۆکی یەکێتی بگرن تا بتوانێت بەڵێنەکەی بۆ راستکردنەوەی حکومڕانی جێبەجێ…
Total
0
Share