سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم فەرمانی دامەزراندنی وەك نوێنەری نوێی حكومەتی هەرێم لە ئیسپانیا رادەستی دارەوان حامید غەفار كرد.
لە رێوڕەسمەكەدا كە دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگە ئامادەبوو، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوە گوتی، لەچوارچێوەی ئەو گۆڕانكارییانەی بۆ زیاتر پێشخستنی ئاستی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكرێت، ئەمڕۆ دارەوان حامید ئەركی نوێنەری حكومەتی هەرێمی لە ئیسپانیا پێسپێردرا.
سەفین دزەیی هیواشی خواست لەئەركەكەی لە پێناو بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستان سەركەوتووبێت. هاوكات پشتگیریی تەواوی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی خستەڕوو بۆ سەرخستنی كارەكانی لە ئیسپانیا.
حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 14 وڵاتی جیهان نوێنەرایەتی هەیە ، ماوەیەكی زۆربوو بەهۆی دەستبەكاربوونی دابان شەدەڵە وەك جێگری بەرپرسی فەرمانگە ئەو پۆستە بە بەتاڵی مابووەوە.