بافڵ جەلال تاڵەبانی داواکەی د. فەرهاد پیرباڵ جێبەجێدەکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە تویتەر وەڵامی د. فەرهاد پیرباڵ دەداتەوە و دەڵێت، “دكتۆر فەرهاد پیرباڵ ئازیز و خۆشەویستی ئێمەیە و دەچمە بەغداد و بێگومان لەگەڵ گەڕانەوەم چاوەڕێی دیدارت دەكەم”.

سەرۆك بافڵ دەشڵێت، “لە یادمە سەرۆك مام جەلال بەرگریی لە تۆ و كتێبەكەت دەكرد، رێزی تۆ و هەموو ئەوانەی خزمەت بە كەلتوور و رۆشبیریی كورد دەكەن، لەسەر چاومان بووە و هەروادەبێت”.

سەرۆكی یەكێتی بە دكتۆر فەرهاد پیرباڵ دەڵێت، “من دەچمە بەغداد و بێگومان لەگەڵ گەڕانەوەمدا چاوەڕێی دیدارت دەكەم، كتێبخانەكەشت لە هەر شوێنێكی سلێمانی دادەنرێت كە جەنابت داوای دەكەیت”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share