بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل بڵاویکردەوە، بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ هاوڵاتییان لەکاتی چوونیان بۆ وڵاتی تورکیا کار بە رێکاری نوێ دەکەن.
کامی کەمال وتەبێژی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل رایگەیاندووە، بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و ئاسانکاری بۆ هاوڵاتییان دوو رێگەیان بۆ چوون بۆ وڵاتی تورکیا کردووەتەوە.
ئاماژە بەوەدەکات کە رێگاکان بەوجۆرە جیاکراونەتەوە یەکێکیان بۆ ئەوانەیە کە بەشێوەی رۆژانە هاتوچۆی ئەو وڵاتە دەکەن ئیتر لەبەر هەر هۆکارێک بێت، هەروەها رێگای دووەم بۆ ئەوانەیە کە گەشت دەکەن یان بە حاڵەتی دیکە دەڕۆنە تورکیا و هاتوچۆیان رۆژانە نییە بەو مەرجەی ماوەی چوونیان بۆ ئەو وڵاتە کەمتر نەبێت لە 15 رۆژ.
رایگەیاندووە، بڕیارەکە لە ئەمڕۆوە جێبەجێدەکرێت و ئەو میکانیزمە پەیڕەو دەکرێت.