هەشت کەس بە تۆمەتی گزیکردن و وتنەوەی پرسیارەکانی 12ی ئامادەیی دەستگیرکران

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی هەشت تۆمەتباری راگەیاند کە هەوڵیانداوە لە رێگەی ئامێری بێتەلەوە پرسیارەکانی 12ی ئامادەیی بڵێنەوە بە بەشداربووان.

لە راگەیەندراوی دەزگای ئاسایشی هەرێمدا هاتووە، هێزەکانی ئاسایش بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، لەسنوری قەزای چەمچەماڵ (هەشت) تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە دەیانویست لە ڕێگەی ئامێری بێتەلەوە، وەڵامی پرسیارەکانی پۆلی دوانزە بە بەشداربوانی تاقیکردنەوەکان بڵێنەوە.

هەروەها رایگەیاندووە، “ئەو ئامێرانەی بەنیازبوون بەکاریبهێنن، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستیبەسەرداگیراوە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتباران بەماددەی 240 لە یاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنەماڵەی كاوە بازیانی: بڕوامان بە توانای هێزە ئەمنییەكان هەیە و تۆمەتبار رووبەڕووی یاسا دەكەنەوە

بنەماڵەی كاوە بازیانی روونكردنەوەیەك لەسەر برینداربوونی كاوە ئەحمەد تۆفیق ناسراو بە”كاوە بازیانی” بڵاودەكەنەوە و دەڵێن:”ئێمە سكاڵای یاساییمان تۆماركردووە…
Total
0
Share