ئاگادارییەك لە پاسپۆرتی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییان

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو كەسانە دەكات كە تەمەنییان سەروو 18 ساڵە و هاوسەرگیرییان نەكردووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەو كەسانەی تەمەنیان سەروو 18 ساڵە و كارتی زانیاری بەناوی (باوكەوەیە واتە هاوسەرگیری نەكردووە لە كاتی مامەڵەی پاسپۆرت پێویستە كارتی نیشتمانیی باوك یان(صورەقید) ئەلیكترۆنی بهێنن.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “ئەو كەسانەی تەمەنیان سەروو 18 ساڵە و هاوسەرگیرییان نەكردووە و كارتی زانیاری بە ناوی دایكییانەوەیە ئەوا پێویستە كارتی نیشتمانی یان صورەقیدی ئەلیكترۆنی دایكیان بهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share