نوێترین زانیاریی لەبارەی چارەنووسی ئەو کۆچبەرە کوردانەی لە داغستان دەستگیرکراون

بەکر عەلی سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان لە هەرێم رایگەیاند، تائێستا هیچ هەواڵێکی دڵخۆشکەر نییە لەبارەی ئەو پەنابەرە عێراقییانەی لە هەرێمی داغستان دەستگیرکراون.

بەکر عەلی سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان لە هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئێمە لە رابردوودا دوای ئەوەی لە هەوڵەکانی هەرێم بۆ گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانەی لە هەرێمی داغستان دەستگیرکرابوون بێهیوابووین هەوڵماندا لە رێگەی سەرۆک کۆماری عێراقەوە پەیوەندی بە باڵیۆزخانەی رووسیاوە بکەین، سێ رۆژ لەمەوبەریش سەردانی کەسوکارەکانیانمان کرد بە‌ڵام هیچ هەواڵێکی دڵخۆشکەر تا ئەم خولەکە لەوبارەیەوە نییە”.

ماوەی زیاتر لە نۆ مانگە 11 هاوڵاتیی عێراقی کە ژمارەیەک هاوڵاتیی هەرێمی کوردستانیشیان تێدایە، لەکاتی هەوڵدانیان بۆ پەڕینەوە بۆ ئەوروپا لە هەرێمی داغستان دەستگیرکراون و تا ئێستا جگە لە منداڵی یەکێک لە خێزانەکان کە لە مانگی ئایاری ئەمساڵ گەڕێندرایەوە هەرێم هیچ کەسێکی دیکەیان ئازادنەکراون.

لای خۆیەوە سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ” لە هەوڵی رزگارکردنی ئەو هاوڵاتییانەدان”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەڵەبجە: ئەو دوو ماتۆڕسوارە دەستگیرکران کە بە شێوەیەکی ناشارستانی ماتۆڕسکیلیان لێدەخوڕی

 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، ئەو دوو ماتۆڕسوارە دەسگیرکران کە بە شێوەیەکی ناشارستانی، ماتۆڕسکیلیان لێدەخوڕی و گرتەکانیان بڵاوبوویەوە. بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی بۆ مووچەخۆران: لەکاتی مووچە وەرگرتن ئۆتۆمبێلەکانتان لە شوێنی گونجاو پارک بکەن

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تێبینی کراوە لە بەشێک لەو کەسانەی مووچەکانیان وەردەگرن، بەشێوەیەکی نادروست و نایاسایی لە نزیک…
Total
0
Share