وەزیری دارایی عێراق بەڵێنیدا، كێشە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستنابێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزیری دارایی عێراق بەڵێنیداوە كە لەم مانگەوە كێشە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستنابێت و دەشڵێت، “دەبێت پرسی داهاتە نانەوتییەكانی هەرێم لەگەڵ بەغداد چارەسەربكرێت”.

چرۆ حەمە شەریف پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی زانیارییەكانمان بەر لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق، وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەندامانی لیژنەی دارایی كۆبووەتەوە و رایگەیاندووە، لەم مانگەوە كێشە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستنابێت و ئەو بەڵێنەیداوە و جەختیكردووەتەوە كە پشكی هەرێمی كوردستان بەتەواویی دەنێرن.

بەو وتەی ئەو پەرلەمانتارە بەغداد پارەكە دەنێرێت ئەو كات حكومەتی هەرێم بڕیار دەدات چۆن مووچە دابەشدەكات، بەڵام پێویستە پرسی داهاتە نانەوتییەكانی هەرێم لەگەڵ بەغداد یەكلابكرێتەوە تا كێشە بۆ ناردنی پشكی هەرێم دروست نەبێت.

بابەتی پێشتر

وەزیری دارایی هەڵوەشاندەوەی هەزاران سیستمی هەژماری بانكی راگەیاند

بابەتی دواتر

بە وێنە.. رووداوێكی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی ماتۆڕسوارێكی لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ جەژنی یارانی قەوڵتاس: کاکەییەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنن و ڕۆڵیان لە پێکەوەژیانی ئاینی بەرز دەنرخێنین

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی کاکەییەکانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە تێیدا ڕۆڵی کاکەییەکان وەک پێکهاتەیەکی ڕەسەن لە…
Total
0
Share