ئێران: پێشبینی دەکەین قەبارەی هەناردەکردن بۆ عێراق بگاتە 12 ملیار دۆلار

ژووری بازرگانیی ئێران – عێراق پێشبینی دەکات، قەبارەی هەناردەکردنی کاڵا بۆ عێراق لە ماوەی ساڵی 2023دا بگاتە 12 ملیار دۆلار.

حەمید حوسێنی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ژووری بازرگانیی ئێران-عێراق رایگەیاند، بە سەرنجدان بەو هەلومەرجەی کە لەبەردەستدایە، پێشبینی دەکرێت هەناردەی ئێران بۆ عێراق لەمساڵدا بگاتە ریکۆردێکینوێ کە  12 ملیار دۆلارە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەرچەندە بەهای هەناردەکردن لە چوار مانگی ئەمساڵدا بەڕێژەی 7.97% کەمیکردووە بەراورد بە ساڵی پێشوو، بەڵام قەبارەی هەناردەکردنمان بۆ عێراق زیادیکردووە”.

ئه ندامی ده سته ی به ڕێوەبەری ژووری هاوبەشی ئێران و عێراق وتی، “هه نارده ی ئێمه بۆ عێراق له ماوه ی ساڵی رابردوودا دوو ملیار و 398 ملیۆن دۆلار بووه و ئه م رێژەیە له ماوەی ئەمساڵدا زیادی کردووه و گه یشته دوو ملیار و 927 ملیۆن دۆلار.”

حوسێنی ئاماژەی بەوەدا، “بەهۆی ئەوەی حکومەتی عێراق بودجەی پەسەندکردووە و پڕۆژەی زۆر لە عێراق دەستیانپێکردووە، پێشبینی دەکرێت بەم نزیکانە هەناردەی ئێران بۆ عێراق زیاد بکات”.

وتیشی، “بە لەبەرچاوگرتنی ئەو مەرجانەی کە لەبەردەستدایە و زیادبوونی هەناردەکردنمان بۆ عێراق، پێشبینی دەکرێت لەمساڵدا هەناردەکردن ریکۆردێکی نوێ تۆماربکات کە 12 ملیار دۆلارە”.

بابەتی پێشتر

گەنجێک لە سنووری ژاراوە خنکا

بابەتی دواتر

لە شارەزوور دەستڕێژی گوللـە لە کەسێک کرا و بە سەختی بریندارە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share