بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە رودۆڵف ریچارد، كاربەڕێكەری كونسوڵخانەی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان كرد.
لەدیدارەكە پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و دۆخی سیاسیی هەرێم گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆكان و چارەسەركردنی كێشەكان كرایەوە.
لە درێژەی دیدارەكەدا سەرۆك بافڵ هەڵوێستی یەكێتی سەبارەت بە دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكانی هەرێم روونكردەوە و رایگەیاند، “ناكۆكییە ناوخۆییەكان خزمەت بە هەرێم و خەڵكەكەمان ناكات، بۆیە هیوادارم هەمووان بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە بكەن و پێكەوە بەسەر كێشە و گرفتەكاندا زاڵبین”.
وتیشی، “هاوبەشیی راستەقینە و كاری پێكەوەیی فاكتەری سەرەكی بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاكانن، هەموو هەوڵەكانیشمان لەپێناو دروستكردنی ئەو یەكڕیزی و تەباییەیە كە خزمەت بە قەوارەی هەرێم و ژیان و گوزەرانی خەڵكەكەمان دەكات”.