کەسێک تەقە لە خوشکەکەی و زاواکەی دەکات و بە سەختی برینداریان دەکات

لە شەقامی سەرەکیی کەرکوک لەلایەن کەسێکەوە تەقە لە دوو هاوژین کرا، بەهۆیەوە ئەو دوو هاوژینە بە سەختی برینداربوون، تەقەکەرەکە برای ژنەکە بووە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک گواستییەوە، تەقەکەرەکە لەسەر شەقامی سەرەکیی کەرکوک تەقەی لە خوشکەکەی و زاواکەی کردووە و هەردووکیان برینداربوون و برینەکەیان سەختە.

ئەو دوو هاوژینە، ژنەکە تەمەنی 24 ساڵە و پیاوەکەش تەمەنی 32 ساڵە، تەقەکەرەکە و تەقەلێکراوەکانیش خەڵکی پارێزگای سلێمانین.

بەپێی سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک، پێشتر کێشەی کۆمەڵایەتی و دەمەقاڵێ لەنێوان ئەو کوڕەخەزوورە و زاوا و خوشکەکەیدا دروستبووە و دواتر چاودێریی ئۆتۆمبێلەکەیانی کردووە تا گەیشتووەتە سەر رێگای پشتێنەی کەرکوک.

ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون باس لەوەدەکەن کە پیاوەکە گوللـە بەر سنگی کەوتووە و هاوژینەکەشی کە دەکاتە خوشکی تەقەکەرەکە گوللـە بەر سەری کەوتووە و هەردووکیان لەژێر چاودێریی چڕدان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر: ئەو حاڵەتەی گوماندەكرا ئەنجامەكەی گەڕایەوە و تای خوێنبەربوون نییە

بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئەو حاڵەتەی گومانی تای خوێنبەربوونی لێدەكرا دوای گەڕانەوەی ئەنجامەكەی دەركەوت تای خوێنبەربوون نییە. دكتۆر…
Total
0
Share