بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ شاندی پارتی: یەکێتی پەرۆشی کۆتاییهێنانە بەو کێشانەی دروستکراون

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ شاندێكی پارتی پەرۆشیی یەکێتی بۆ کۆتاییهێنان بەو کێشانەی دروستکراون دووپاتكردەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازیكرد لە وەفدێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی.

لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی گشتیی هەرێمی كوردستان و كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و، جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆكان و لێكتێگەیشتنی نێوان هەموو لایەنەكان كرایەوە بەشێوەیەك یەكڕیزیی نێوماڵی كورد پارێزراوبێت و هەمووان لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاكاندا هەنگاوبنێن.

لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا دابینکردنی شایستەداراییەکانی هەرێم و پاراستنی مافی مووچەخۆران جەختیلێكرایەوە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بنەمای دەستوور و یاسای بودجە مافەكانی هەرێم پارێزراوبێت.

دۆخی ئەمنیی هەرێم و چارەسەركردنی كێشەكان تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو و بڕیاردرا هەنگاوی جدی و كردەیی بە ئاراستەی زاڵبوون بەسەر كێشەكاندا بنرێت و پارێزگاری لە سەقامگیریی سیاسی، ئەمنی و كۆمەڵایەتی بكرێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشیی یەکێتی بۆ کۆتاییهێنان بەو کێشانەی دروستکراون دووپاتكردەوە و رایگەیاند، بەردەوامیی گفتوگۆی بونیادنەرانە و كاری پێكەوەیی لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكاندا رێگە راستەكەی سیاسەتە و هیوادارم پێكەوە دوور لە چەسپاندنی ئیرادە و سڕینەوەی یەكتر خەبات بۆ خاك و خەڵكەكەمان بكەین.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: خەڵكی كوردستان قوربانیی زۆریان داوە

بابەتی دواتر

"نەوتی هەرێم بە تۆن دەفرۆشرێت و پارەکەی دەچێتە بانکی ئەهلی"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share