دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی تۆمەتباری رووداوەكەی ناحیەی شۆڕشی راگەیاند

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی تۆمەتباری رووداوەكەی ناحیەی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵ رادەگەیەنێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، تۆمەتباری رووداوی كوشتنی كەسێك و برینداركردنی پێنج كەسی دیكەی ناحیەی شۆڕشی دەستگیركرد.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هێزەكانی ئاسایش دوای لێكۆڵینەوەی ورد و دەستنیشانكردنی شوێنی تۆمەتبار، بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، لە هەمان شەوی رووداوەكەدا توانیان لە ناحیەی سەنگاو تۆمەتباری تەقەكەر دەستگیربكەن و دەستبگرن بەسەر ئەو چەكەی كە تاوانەكەی پێ ئەنجامداوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای ئەوەی ئێوارەی7ی 8ی 2023 لە ناحیەی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵ كێشە و شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵە دروستبوو بووە هۆی گیانلەدەستدانی كەسێك و برینداربوونی پێنج كەسی دیكە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە ئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش بە ماددەی 406 لە یاسای سزادان ڕاگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتیی هەرێم ناوەرۆكی كۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و جێنشینی ئه‌بوزه‌بی بڵاوكردەوە

جێێنشینی ئه‌بوزه‌بی ، له‌ كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وامیی پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق و…
Total
0
Share