وەزارەتی دارایی دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدات

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەگەڵ بەغداد بابەتی ژمارە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەركراوە و دەشڵێت، “دەتوانین بڵێین، بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە خەم رەخسیوە”.

هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، عێراق رەزامەندیی لەسەر 682 هەزار و فەرمانبەر داوە و ئەو ژمارەیە جێگیركراوە و پێشتر ئەو بابەتە لەگەڵ بەغداد یەكلاكراوەتەوە كە تایبەتە بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، خانەنشینان و چاودێریی كۆمەڵایەتی و وتیشی، دەتوانین بڵێین، “مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە خەم رەخسیوە”.

وتەبێژی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئێمە سێ پارێزگاین لە هەرێمی كوردستان داهاتی ئێمە دیارە، بەڵام عێراق 15 پارێزگایە داهاتی ناوخۆی نادیارە و جگەلەوەش رۆژانە یەك ملیۆن بەرمیل نەوتی عێراق بۆ پێویستیی ناوخۆیە كەس نازانێت چی لێدێت بۆ كوێ دەڕوات و قەبارەی گەندەڵی لە عێراق زیاترە لەوەی كەس باسدەكرێت.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

لەیلا عومەر: هەفتەی داهاتوو قیرتاوكردنی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دەستپێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share