لەمساڵدا گەیشتە 172 ئۆتۆمبێل
بەرگریی شارستانی: تەنها ئەمڕۆ چوار ئۆتۆمبێل لە هەولێر سووتان

تەنها ئەمڕۆ چوار ئۆتۆمبێل لە هەولێر سووتاون و بەرگریی شارستانیی شارەكە دەڵێت، ژمارەكە لەمساڵدا گەیشتە 172 ئۆتۆمبێل.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ چوار ئۆتۆمبێل لە شاری هەولێر سووتان كە دووانیان بەهۆی لێچوونی بەنزین و دووانی دیكەشیان بەهۆی فیول پەمپەوە بووە.

دەشڵێت، “خراپی بەنزین و بەرزی رێژەی غاز لەناو بەنزینەکەدا هۆکاری سەرەکین بۆ سووتان”.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا ئاماری رووداوەكان گەیشتە سووتانی 172 ئۆتۆمبێل، بەرگریی شارستانیی هەولێر وادەڵێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: پشووەکەی رۆژی دووشەممە ئەو بانکانە ناگرێتەوە کە مووچە دابەشدەکەن

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، پشووەکەی رۆژی دووشەممەی داهاتوو بانکە بازرگانییەکان ناگرێتەوە کە مووچە دابەشدەکەن. وەزارەتی دارایی و ئابووری…
Total
0
Share