دارایی هەرێم لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە روونكردنەوە دەدات

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند، سبەی شەممە 2023/8/5 دەوامی ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لەئەستۆیە.

بەپێی خشتەی راگەیەندراوە، بڕیارە سبەی مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەشبكرێت.

ئێوارەی دوێنێ وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی بڵاوكردەوە بەپێی خشتەكە دابەشكردنی مووچە لە 3ی ئابەوە دەستپێدەكات و تا 14ی هەمان مانگ بەردەوام دەبێت، لەكاتێكدا لە خشتەكەدا مووچەی هیچ كام لە وەزارەتەكانی (كارەبا، شارەوانی، خوێندنی باڵا و رۆشنبیری) و خانەنشینانی سەربازی و سەرۆكایەتییەكانی تێدا نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی زانیاریی نوێ لەبارەی ئەو شەپۆلی بەفر و بارانەوە ئاشکرادەکات کە هەرێمی گرتووەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەو شەپۆلی بەفر و بارانەی هەرێمی گرتووەتەوە ئەمڕۆ و سبەینێش بەردەوام دەبێت. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی…
Total
0
Share