هەلی خوێندن بۆ كارمەند و فەرمانبەرانی وەزارەتێك رادەگەیەندرێت

وەزارەتێكی حكومەتی هەرێم هەلی خوێندنی باڵا لە دەرەوەی وڵات بۆ كارمەند و فەرمانبەرانی رادەگەیەنێت.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم هەلی خوێندن لە وڵاتی كۆریای باشوور رادەگەیەنێت و دەڵێت، هەر ئەفسەر، کارمەند و فەرمانبەرێك نیازی خوێندنی (ماستەر و دکتۆرا)ی هەیە دەتوانێت داواکارییەکان ئامادەبكات و فۆڕم پڕبكاتەوە.

خوێندنەكە بوارەكانی، (سیاسەتی گشتی، سیاسەتی پەرەپێدان، بەڕێوەبردنی گشتی، خاوەندارێتیی فکری و سیاسەتی گەشەپێدان) دەگرێتەوە.

خوازیاران دەتوانن لەم بەستەرەی خوارەوە فۆڕم پڕبكەنەوە:

https://kdischool.ac.kr/admissions

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەمچەماڵ.. تراكتۆرێك وەرگەڕا و شۆفێرەكەی گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، لەسەر رێگەی چەمچەماڵ – سەنگاو تراكتۆرێك وەرگەڕاوە و شۆفێرەكەی گیانیلەدەستدا. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی…
Total
0
Share