بانكی ناوەندی رێوشوێنی نوێ بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار دەگرێتەبەر

بەرپرسێكی بانكی ناوەندی هەنگاوەكانی بانكەكەیان بۆ جێگیركردنی نرخی دینار لەبەرامبەر دۆلار ئاشكرادەكات و دەشڵێت، هەفتەی داهاتووش بڕیاری نوێ دەردەچن.

عیماد حەمەد، جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی رایگەیاند، بانكەكەیان و بڕیارەكانی حكومەت هاوڵاتییان و خاوەن بەرژەوەندییە بازرگانییەكانی پابەند كردووە بە مامەڵەكردن بە دینار، بەهۆیەوە پێویست نییە مامەڵە بە دراوێكی دیكەوە بكرێت، هەر كەسێكیش دەیەوێت دۆلار بكرێت بەمەبەستی گەشت یان بازرگانیی دەرەكی، دەتوانرێت لە پەنجەرە فەرمییەكان و بە نرخی فەرمی بیكڕێت.

میدیای فەرمیی عێراق لە زاری حەمەد وتیشی، “بانكی ناوەندی پشكی هەفتانەی دۆلار بە كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو دەدات بەمەبەستی فرۆشتنەوەی بە گەشتیاران بە نرخی فەرمی و بە بڕی دیاریكراو تا سێ هەزار دۆلار بۆ هەر گەشتیارێك”.

ئەو كۆمپانیایانە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە رێگەپێدانیان هەیە، بەپێی پێوەرەكان و ئەوانیش لە بەردەم یاسای سپیكردنەوەی پارەدا بەرپرسیارن.

روونیشیكردەوە، پێگەیەكی ئەلیكترۆنی هەیە كە بانكی ناوەندی لە سەرەتای ئەمساڵەوە كار لەسەر پەرەپێدانی دەكات، كە سەرجەم پرۆسەكانی فرۆشتنی دۆلار بە هاوڵاتییان لەڕێی ئەو پێگەیەوە دەبێت كە بە وردی لەلایەن بانكی ناوەندییەوە چاودێری دەكرێت.

ئەوەشی ئاشكراكرد، بانكی ناوەندی بازاڕ بە دۆلار پارەدار دەكات لەڕێی پێگەكەوە بۆ توێژی بازرگان و مامەڵاكارانی بچوك، لەڕێی كۆمپانیاكانیشەوە تەنها بۆ گەشتیاران.

بەرپرسەكەی بانكی ناوەندی راشیگەیاند، بانكەكەیان پێشنیارێكی داوەتە دەروازە و گومرگەكان، بەوەی هەر كاڵایەك كە دێتە عێراقەوە دەبێت دڵنیایی وەربگیرێت لەوەی بازرگانەکە لەڕێگەی بانکی ناوەندیی عێراقەوە پارەی ئەو هاوردەکردنەی دابینکردووە.

دووپاتیشیكردەوە، هەفتەی داهاتوو بانكی ناوەندی بڕیاری دیكە دەردەكات، كە بەشێوەیەكی بەرچاو هاریكار دەبێت لە دابەزاندنی نرخی دۆلار.

بابەتی پێشتر

نیاز عەبدوڵا: هەرێمی كوردستان بۆتە دۆزەخ بۆ ئازادیی كاری رۆژنامەوانی

بابەتی دواتر

هەلی خوێندن بۆ كارمەند و فەرمانبەرانی وەزارەتێك رادەگەیەندرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار دابەزی

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی کانونی دووەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە…
Total
0
Share