نیاز عەبدوڵا: هەرێمی كوردستان بۆتە دۆزەخ بۆ ئازادیی كاری رۆژنامەوانی

نیاز عەبدوڵا رایدەگەیەنێت، رۆژنامەنووسانی سەربەخۆ وەك دوژمن تەماشا دەكرێت و هەرێمی كوردستانیش بووەتە دۆزەخ بۆیان.

نیاز عەبدوڵا، رۆژنامەنووس و چالاكوان رایگەیاند، هەرێمی كوردستان بۆتە دۆزەخ بۆ رۆژنامەنووسان و ئازادیی كاری رۆژنامەوانی، رۆژنامەنووسانی سەربەخۆ و ئەوانەی راستی و گەندەڵییەكان ئاشكرادەكەن وەكو دوژمن تەماشا دەكرێن، بۆیە رۆژنامەنووسان تیرۆركراون یان بەردەوام لە بەردەم هەڕەشە و زیندانیكردن و سانسۆری كاركردندان.

نیاز عەبدوڵا لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا وتیشی، “دادگاكان راستەوخۆ تێوەگلاون لە گەندەڵیی و نادادپەروەری دژ بە رۆژنامەنووسان و ئەوانەی رەخنە لە دەسەڵات دەگرن، دادگاكان بوون بە ئامرازی تۆڵەكردنەوەی دەستی حیزب و حكومەت و دەزگا ئەمنییەكان”.

سەبارەت بە رۆژنامەنووس و چالاكوانانی بادینانیش ئەوەی وت، “سەلامەتی و پاراستنی ژیانی شێروان شێروانی، گوهدار زێباری و قارەمان شوكری، راستەوخۆ لە ئەستۆی مەسرور بارزانی دایە؛ ئەوان پەنجەیەكیان لە خوێن بێت مەسرور بارزانی و دەزگا ئەمنییەكانی بەرپرسیارن لێی”.

بابەتی پێشتر

کچێکی حەڤدە ساڵ لە ئاودا خنکا

بابەتی دواتر

بانكی ناوەندی رێوشوێنی نوێ بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار دەگرێتەبەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share