بڕیارێكی نوێ لەبارەی قەرزی 150 ملیۆن دیناری دەركرا

بانكی رافیدەین بڕیاریدا بە دیاریكردنی وادەی گەڕاندنەوەی قەرزی 150 ملیۆن دیناری لەو كەسانەی كە لە قەرزەكە سوودمەنددەبن بۆ كڕینی یەكەی نیشتەجێبوون و نۆژەنكردنەوەی خانووەكانیان.

بەپێی راگەیەندراوێكی بانكەكە تێیدا هاتووە، وادەی گەڕاندنەوەی قەرزی 150 ملیۆن دیناری لەو كەسانەی كە بۆ كڕینی یەكەی نیشتەجێبوون یاخود نۆژەنكردنەوەی خانووەكانیان سوودمەند دەبن ماوەی 15 ساڵ بێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەو بڕە پارەیەی دەدرێتە هاوڵاتییان قازانجی 6%ی دەخرێتە سەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. فازڵ نەبی: بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت و دەشڵێت،”نەبوونی…
Total
0
Share