بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری بەشێوەی کاش بەرزکردەوە

ئاستی فرۆشتنی دۆلار بەشێوەی کاش لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقییەوە بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، مەبەست لەو هەنگاوەی بانکی ناوەندی بەرزکردنەوەی بەهای دینارە بەرامبەر دۆلار.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بانکی ناوەندیی عێراق، کۆی گشتی بڕی 220 ملیۆن و 186 هەزار و 13 دۆلاری خستەبازاڕەوە، فرۆشتنی ئەو بڕە دۆلارە بە نرخی فەرمییە لە 1305 دینارە بەرامبەر هەر دۆلارێک.

زۆرترین بڕی دۆلار بۆ مامەڵەی دەرەوە و حەواڵە تەرخانکراوە کە 166 ملیۆن و 906 هەزار و 13 دۆلارە.

هەروەها ئەوەی دەمێنێتەوە 53 ملیۆن و 280 هەزار دۆلاری بۆ فرۆشتنە بەشێوەی کاش.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رووانگەی ئابوریی عێراق: بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم 200 هەزار بەرمیلی تێپەڕاند

رووانگەی ئابوریی عێراق رایدەگەیەنێت، بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رۆژێکدا 200 هەزار بەرمیلی تێپەڕاند. رووانگەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی…
Total
0
Share