ئاوات شێخ جەناب: بەغداد پارە بنێرێت زوو دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكەین

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەغداد دوو مووچە قەرزدارە و پارە بنێرێت ئێمە زوو دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكەین و وتیشی، “هاوڵاتییان دڵنیا دەكەمەوە ناردنی مووچە پەیوەستە بە كاتەوە و دەبێت وەك خۆی رەوانە بكرێت”.

ئاشكراشیكرد، بابەتی ناردنی مووچە لە یاسای بودجە بەپێی پشكی هەرێم دیاریكراوە و ئێمە بەردەوام لەسەر هێڵین لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراق و وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵیدا.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئێمە نوێنەرمان لە وەزارەتی دارایی عێراقە و بڕیار دراوە چوار نوێنەرمان تەنسیب بكرێن بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بەمەبەستی راییكردنی رێكارە هونەرییەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا لەبارەی بۆردومانی کەمپی مەخمورەوە هۆشداریداوەتە تورکیا

نوێنەری ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایدەگەیەنێت، هۆشداریدانداوەتە تورکیا ئەگەر هاوڵاتییانی مەدەنی لە کەمپی مەخمور بکاتە ئامانج، ئەوە پێشێلی…
Total
0
Share