شاسوار عەبدولواحید ئەو پۆستەی سڕیەوە کە نووسیبووی “سودانی پێیوتین مووچە دەنێرین”

شاسوار عەبدولواحید ئەو پۆستەی لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی کردبووی سڕیەوە.

شاسوار عەبدولواحید لەدوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پۆستێکی لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک کرد و تێیدا نووسیبووی، ” باسمان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و مووچەی فەرمانبەران و کرد و سودانی پێیوتم مووچە دەگاتە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان”.

لەدوای پۆستەکەی شاسوار عەبدولواحید نوسینگەی محەمەد شیاع سودنی بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگترین پرسەکانی ناو گۆڕەپانی نیشتمانیی عێراق و بەرەوپێشچوونەکان لە جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت لە دوای پەسەندکردنی بودجە کران”.

دوای تێپەڕبوونی چەند کاتژمێرێک شاسوار عەبدولواحید پۆستەکەی خۆی لە فەیسبوک سڕییەوە.

 

بابەتی پێشتر

لە هەولێر بەنزین بە بڕێکی دیاریکراو دەدرێت بە شۆفێران و هیچ شۆفێرێک لەو بڕە زیاتری پێنادرێت

بابەتی دواتر

تورکیا 12 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ئیندۆنیزیا دەفرۆشێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share