زانکۆی سلێمانی خوێندکاران ئاگاداردەکاتەوە بچن دەرماڵەکانیان وەربگرن

سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی خوێندکارانی زانکۆکە ئاگاداردەکاتەوە کە بچن دەرماڵەی مانگی 9ی ساڵی 2022 وەربگرن و رایگەیاندووە، لە ئەمڕۆوە دەتوانن دەرماڵەکانیان وەربگرن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی ئاگاداردەکەینەوە کە دەرماڵەی رۆژانی دەوامکردنی مانگی 9/2022 لە ئەمڕۆ و رۆژانی دوایی خەرج دەکرێت لە ھۆبەی ژمێریاریی کۆلێژەکان، بەو مەرجانەی کۆلێژەکان ئاگادارتان دەکەنەوە”.

راشیگەیاندووە، “لەبەر بەرژەوەندیی خوێندکارانی دەرەوەی شار و لەسەر داواکاریی خوێندکاران خۆیان کە بڕی دەرماڵەکە بەشی خەرجیی ھاتوچۆیان ناکات، کار ئاسانیان بۆ دەکرێت کە دەتوانن لەداھاتوودا لەگەڵ پێدانی دەرماڵەی مانگی 10/2022 ئەم دەرماڵە وەربگرن”.

ئاماژە بەوەدەکاتە کە دەرماڵەکە تەنها خوێندکارانی قۆناغەکانی 2، 3 و 4 دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕەخنە لە پلەبەرزكردنەوەی هێزەكانی 80 دەگیرێت
لە پەرلەمان كار بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە دەكرێت

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی بە “كارێكی نایاسایی” و “ستەم” وەسفدەكات، ڕەخنەی لە پلەبەرزكردنەوەی…
Total
0
Share