بڕیارێک لەبارەی منداڵانی ئۆتیزم و ئیفلیجی مێشک دەرچوو

نەخۆشخانەی منداڵان

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمالی منداڵان بڕیاریدا ئەو منداڵانەی تووشبووی ئۆتیزم یان ئیفلیجی مێشکی توند بوون لە کاتی نەخۆشکەوتنیان ژووری تایبەتیان بۆ تەرخاندەکرێت.

بەپێی نووسراوێکی نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان کە واژووی د. پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکەی لەسەرە بڕیاردراوە ئەو منداڵانەی نەخۆشی ئۆتیزم یان ئیفلیجی توندی مێشکیان هەیە، لە کاتی مانەوەیان لە نەخۆشخانەکە ژووری تایبەتیان بۆ دابین دەکرێت، بەو مەرجەی لەو کاتەدا ژوورەکان نەگیرابن و لۆدی زۆر لەسەر نەخۆشخانەکە نەبێت.

هەر بەپێی نووسراوەکە، رێگەدەدرێت نەخۆش دوو هاوەڵی مێی لەگەڵ بێت ئەگەر ژووری تایبەتیش هەبوو رێگە بە دایک و باوک دەدرێت هاوەڵی بن لەبەر پێویستی زۆریان بە چاودێری و خزمەت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی بۆ تۆم باراک: پێویستە ئەمریکا پشتگیریی کورد بکات

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، پێویستە ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، پشتگیریی کورد بکەن. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: ‏ڕۆژانە خەڵكێكی زۆر سەردانمان دەكەن بۆ ئەوەی پیتی یەكەمی ناو بخەنە سەر تابلۆی ئۆتۆمبێل

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژانە ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتییان سەردانمان دەكەن تا پیتی یەكەمی ناوەكەیان بخەنە سەر تابلۆكانیان…
Total
0
Share