کارەبای سلێمانی: کارەبای ناوچەی پیشەسازی دەبڕین

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی شوێنە پیشەسازییەکان و کارگەکانی ناوچەی پیشەسازی ئاگاداردەکاتەوە، ئەگەر سەردانیان نەکەن کارەباکانیان دەبڕن.

لە ئاگادارییەکەی کارەبای سلێمانیدا هاتووە، “ئەو کارگە و شوێنە پیشەسازییانەی کە دەکەونە ناوچەى پیشاسازیی2 لە ناوچەى هوانە و دەکەونە سەر فیدەرى (111)ى وێستگەى باشوور، کارەباکەیان دەبێت بە پریپەید.

راشیگەیاندووە، ئەو شوێنانەى کە پێوەرى زیرەکیان بۆ بەستراوە، بەفەرمى هاوبەشییان نیە، لەماوەى دوو رۆژدا تا رۆژى دووشەممە (31/7/2023) سەردانى بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای رۆژهەڵات بکەن لە گەڕەکى قالاوا و هاوبەشى بکەنەوە.

ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەگەر لەو ماوەیەدا سەردانیان نەکەن رۆژى سێشەممە 1/8/2023 کاتژمێر (9)ى بەیانى کارەباکانیان دەبڕێت.

بابەتی پێشتر

پیاوێک لە سۆران هەردوو هاوژینەکەی خۆی کوشت

بابەتی دواتر

واتساپ تایبەتمەندییەكی نوێ زیاددەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share