نەرمین مەعروف: بە هیچ شێوەیەك بەهای 100 دۆلار نابێتە 200 هەزار دینار

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهیچ شێوەیەك بەهای 100دۆلار ناگاتە 200 هەزار دینار و بانكی ناوەندیی عێراق جەختیكردووەتەوە كە بەردەوامدەبێت لە فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی و بەهەمان بڕی پێشتر رۆژانە دۆلار دەخاتە بازاڕەوە.

راشیگەیاند، بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەر دۆلار و ئەمریكاش رێگانادات دۆلار بچێتە دەرەوەی عێراق و لە هەمانكاتدا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان لەگەڵ چەند وڵاتێكی دراوسێ هەیە ئەوەش وادەكات دۆلار لە بازاڕی رەشدا خواست لەسەری زیادبكات.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی هاوڵاتییانی دڵنیاكردەوە كە بەهیچ شێوەیەك نرخی 100دۆلار ناگاتە 200 هەزار دینار وەك ئەوەی باسدەكرێت بەو پێیەی عێراق رۆژانە نەوت دەفرۆشێت و یەدەگی نەختینەیی هەیە و گەمارۆی ئابوری لەسەر نییە.

بە بڕوای د. نەرمین، عێراق لەم قۆناغەدا بە هەموو شێوەیەك پاڵپشتی لە بەهای دینار دەكات و دەیەوێت خواست لەسەر كڕینی دۆلار لە رێگای سەكۆی ئەلیكترۆنییەوە بێت ئەوەش وەك هەنگاوێكە بۆ بەرگرتن لە بردنە دەرەوەی دۆلارە و جێگیربوونی نرخی دیناری عێراقی.

بابەتی پێشتر

برادۆست.. مین بە هاوڵاتییەكدا تەقییەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەندراوێك لەبارەی یاسای بودجە بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share