وادەیەك بۆ ناردنی مووچە و بودجە لە بەغدادەوە ئاشكراكرا

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ناردنی پشكی هەرێمی كوردستان پەیوەستە بەو پاكتاوە داراییەی كە پێویستە لە نێوان هەرێم و بەغداد ئەنجامبدرێت و دەشڵێت، “چاوەڕواندەكرێت هاوشێوەی دوو مانگی رابردوو بەغداد بڕە پارەیەك بۆ مووچەی فەرمانبەران رەوانە بكات تا ئەو كاتەی پاكتاوە داراییەكان كۆتایی دێت”.

ئاشكراشیكرد، تائێستا خودی حكومەتی عێراق كاری بە یاسای بودجە نەكردووە و دوای كاركردن بە رێنماییەكانی تایبەت بە یاسای بودجە و كۆتاییهاتنی پاكتاوە داراییەكانی نێوانیان ئەو كات بڕیار لەسەر ناردنی پشكی هەرێم بەپێی یاسای بودجە دەدرێت.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی جەختیكردەوە، چاوەڕواندەكرێت هاوشێوەی دوو مانگی رابردوو تا ئەو كاتەی پاكتاوە داراییەكان كۆتایی دێت بڕە پارەیەك لە بەغدادەوە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە بكرێت”.

بابەتی پێشتر

جوتیار عادل: جارێكی دیكە قەیرانی بێ مووچەیی سەرهەڵنادات

بابەتی دواتر

حەوتەم سەبەتەی خۆراك بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری مەسیحییەكان: هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن بەم شێوەیە دەخەینە ئەستۆی بارزانی و مالیكی

پەرلەمانتارە مەسیحییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و دابەشكردنی كورسییەكانیان بەبێ رەزامەندیی خۆیان…
Total
0
Share