شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێكی بۆ لابردنی زیادەڕۆییەكان ئەنجامدا دەستپێكرد

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە هەڵمەتێكدا بە هاوكاریی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی زیادەرۆییەكانی سەر شەقامی كانی با و فولكەی بەردەم شاری سپی لابران كە ئاستەنگی هاتوچۆیان بۆ هاوڵاتییان دروستكردووە بووەتە هۆی تێكدانی سیمای شەقامەكە، هاوكات رێكاری یاسایی بەرامبەر ئەو ئۆتۆمبێلانە گیرایەبەر كە بە شێوازی سەرپێچی لە شەقامەكەدا وەستابوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە هەڵمەتێكدا بەشی لابردنی سەرپێچی و زیادەڕۆیی شارەوانی بە هاوكاریی بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی/ بەشی دامودەزگا و بەشی جموجۆل هەستان بە لابردن و تێكدانی سەرجەم زیادەڕۆییەكانی سەر شەقامی كانی با و فولكەی بەردەم شاری سپی كە رۆژانە ئاستەنگێكی زۆری هاتوچۆ دروستدەبێت بۆ هاوڵاتییانی ئەو ناوچەیە و ناشرینكردنی سیمای شەقامەكە و هەندێك كاتیش دەبنە رێگر لەبەردەم لە تیمەكانی فریاكەوتنی وەك ئەمبوڵانس و تیمەكانی ئاگركوژێنەوە.

هەر لە میانەی هەڵمەتەكەی ئەمڕۆدا تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆ هەستان بە جێبەجێكردنی كاری یاسایی بەرامبەر ئەو ئوتۆمبێلانەی كە بە شێوازی سەرپێچی لە شەقامەكاندا وەستابوون و لە هەڵمەتەكەی ئەمڕۆدا بەشی پۆلیسی شارەوانیش هاوكاربوون.

بابەتی پێشتر

شارەزایان هۆشداریدەدەن: زیرەكیی دەستكرد بۆ دروستكردنی چەكی بایۆلۆجی بەكاردەهێنرێت

بابەتی دواتر

بڕیارێكی نوێ لەبارەی هاوردەكردنی بەنزینەوە دەردەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەمال كۆچەر: بەهای دۆلار دادەبەزێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی ئاشكرادەكات و جەختیشدەكاتەوە، “بەهای…
Total
0
Share