گەشتكردنی هاوڵاتییان بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ ئێران قەدەغەكرا

دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە تا كاتێكی نادیار هیچ هاوڵاتییەكی هەرێمی كوردستان و عێراق ناتوانێت بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی سەردانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بكات.

بەپێی راگەیەندراوێكی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری هاوڵاتییانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان و عێراق دەكەینەوە كەلەلایەن دەروازەی تەمەرچینی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ئاگاداركراینەوە بەهۆی چەند گرفتێكی تەكنیكی لە كاتی ئێستادا و لە ئەمڕۆوە تا كاتێكی نادیار هیچ هاوڵاتییەكی هەرێمی كوردستان و عێراق ناتوانێت بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی سەردانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بكات.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بۆیە داوا لە هاوڵاتییانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان و عێراق دەكەین ئەوانەی دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێلی خۆیان سەردانی ئێران بكەن ناتوانن بە ئۆتۆمبێلی خۆیان گەشت بكەن بەڵام بەبێ ئۆتۆمبێل بە شێوەی 24 كاتژمێری دەتوانن گەشتەكانیان ئەنجامبدەن و لە هەر پێشهاتێكی نوێ لە داهاتوو ئاگادارتان دەكەینەوە لە دووبارە رێگاپێدان بە ئۆتۆمبێلەوە لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران.

بابەتی پێشتر

حكومەتی عێراق زیاتر لە یەك ترلیۆن دیناری بۆ كڕینی بەشەخۆراكی هاوڵاتییان زیادكرد

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بڕوای تەواومان بە لێكتێگەیشتن و كاری پێكەوەیی هەیە، سیاسەتی زۆرینە و كەمینە رەتدەكەینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share