کچێک بە تۆمەتی هەڕەشەکردن بە بڵاوکردنەوەی وێنەی کەسێک دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کچێکی راگەیاند کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەی لە کەسێک کردبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییه‌ك سكاڵای‌ یاسایی له‌سه‌ر كچێك تۆماركرد كه‌ له ‌ڕێی‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه ‌و ڤیدیۆی‌ تایبه‌تی‌ لێده‌كات ئه‌گه‌ر بڕێك پاره‌ی‌ نه‌داتێ، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادقی‌ سه‌ر به‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادقه‌وە له ‌یه‌كێك له‌سیتییه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ دەستگیربکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد،”لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباردا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر مۆبایل ‌و لاپتۆپی‌ تۆمه‌تباردا”.

هەر لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، “تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە كه‌ له ‌ڕێی‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ چه‌ند كه‌سێكی‌ فریوداوه ‌و دواتر له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌ و ڤیدیۆی‌ تایبه‌تیدا داوای‌ بڕێك پاره‌ی‌ لێكردوون”.

ئاشکراشیکرد، “لە ئێستادا تۆمەتبار (ف، ر) به ‌ناسنامه‌ عه‌ره‌ب بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی دوو لە یاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە”.

بابەتی پێشتر

داهاتی چارەکی یەکەمی ئەمساڵی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بووە

بابەتی دواتر

لە کەرکوک خۆکوژێک دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share