بومەلەرزە تورکیای هەژاندەوە

بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.7 پلە بە پێوەری رێختەر ناوەڕاستی تورکیای هەژاند.

سه‌رۆكایه‌تی به‌رێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه‌ له‌ناكاوه‌كانی توركیا (ئافاد) بڵاویکردەوە، “کاتژمێر 8:44 خولەکی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.5 پلە بە پێوەری رێختەر قەزای کۆزان-ی پارێزگای ئەدەنەی هەژاند.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بومەلەرزەکە لە قووڵایی 11.27 کیلۆمەتر روویداوە”.

لە ئێستادا بەشێکی زۆر لە هاوڵاتییان لە ناوچەی بومەلەرزەکە لە باڵەخانە و ماڵەکانیان هاتوونەتە دەرەوە لە ترسی دووبارە بوونەوەی بومەلەرزە.

 

بابەتی پێشتر

بومەلەرزەیەک بەگووڕی چوار پلە شارێکی عێراقی هەژاند

بابەتی دواتر

پلەی گەرما دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: داوامانكردووە لە یاسای بودجەدا بڕە پارەیەك بۆ پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەرخانبكرێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، داوامانكردووە لە یاسای بودجەدا بڕە پارەیەك بۆ پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی…
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی هه‌ولێر: هه‌ر هاوڵاتییه‌ك خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت ڕێگه‌ى پێنادرێت سه‌ردانى ده‌زگاكانى ته‌ندروستى بكات

تەندروستیی هەولێر بڕیاریدا لە مانگى داهاتووه‌وه‌ هه‌ركه‌سێك خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت یان پشكنینی هەفتانەی (PCR)ی نەبێت ڕێگه‌ى پێنه‌دات سەردانی…
Total
0
Share