هێڵی ناوەندی لیڤەرپوڵ کۆتاییهات

دووان لە یاریزانە بەئەزموونەکانی یانەی لیڤەرپوڵ نزیکن پەیوەندی بە یانەکانی خولی سعوودیەوە بکەن.

فابینیۆ وردەکاریی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئیتیحاد بڕاندووەتەوە، لە ئێستادا چاوەڕوانی ئەوەیە دەسەڵاتی سعوودیە ڕێگەی پێبدات دوو سەگە قەدەغەکراوەکەی بباتە نێو خاکی سعوودیەوە.

لەلایەکی دیکەوە جۆردان هێندێرسۆن لە یانەی ئیتیفاق نزیکبووەتەوە، تەنها وردەکاریی گرێبەستەکەی ماوە، سەرچاوەکان پێیانوایە هەردوو یاریزانەکە پشکنینی پزیشکیشیان ئەنجامداوە و لیڤەرپوڵ بەجێدەهێڵن.

بە ڕۆیشتنی ئەم دووانەیە، هێڵی ناوەندی لیڤەرپوڵ تەنها ماک ئالیستەر و سۆبۆسلای و کۆرتینس جۆنز و تیاگۆ ئالکانتارای تێدا دەمێنێتەوە، لە کاتێکدا چامپەرلین، نابی کیتا، جەیمس میڵنەر ماڵئاواییانکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵبژاردەی عێراق كۆتایی بە ئامادەكارییەكانی هێنا و 25ـی مانگ رووبەڕووی فەڵەستین دەبێتەوە

هەڵبژاردەی عێراق بەرەو عومان بەڕێدەكەوێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی فەڵەستین. كەمێك پێش ئێستا هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق ئامادەكارییەكانی خۆی بۆ رووبەڕووبوونەوەی…
Total
0
Share