لە کەمپی هۆل منداڵە کوڕەکان لە دایکیان جیاکرانەوە

بەرپرسێکی هێزەکانی هەسەدە رایدەگەیەنێت، لێکۆڵینەوەکان ئاشکرایانکردووە ژنانی ناو کەمپی هۆل منداڵ و هەرزەکارە کوڕەکان بەکاردەهێنن هەر بۆیە بڕیاری جیاکردنەوەیان دراوە.

فەرهاد شامی بەڕێوەبەری نوسینگەی سوپای سوریای دیموکرات رایگەیاند، “لێکۆڵینەوەکان ئاشکرایانکردووە کە ژنانی داعش لە کەمپی هۆلدا منداڵان و هەرزەکارە کوڕەکان بۆ کاری سێکسی بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی نەوەی نوێی داعش بخەنەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەر لەبەر ئەو هۆکارەیە لەیەکتر جیاکراونەتەوە و کوڕەکان براونەتە بنکەکانی چاکسازی بۆ دووبارە بونیادنانەوەی کەسایەتییان و سڕینەوەی بیری توندڕەوی لە مێشکیاندا”.

جیاکردنەوەی منداڵان لە دایکیان رەخنەی بەشێک لە چالاکوانانی مافی مرۆڤ و نەتەوەیەکگرتووەکانی لێکەوتووەتەوە، لای خۆیەوە فیۆنوالا نی ئاولین بڕیاردەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا رایگەیاند، ئەوەی ئەنجامدراوە دوور لە یاساکانی مافی مرۆڤە و زیانی زۆری بەدەواوەیە و پێویستە چارەسەربکرێن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان: دەبێت هەموو مافێکی مامۆستایان پارێزراو بێت

نێچیرڤان بارزانیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاڕاسەتی مامۆستایان کرد و ڕایگەیاند، مامۆستایان کۆڵەکەی بنه‌ماى سه‌ره‌كيى هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى به‌ئاگا…
زیاتر ببینە

سلێمانی.. لەهەر 24 كاتژمێرێكدا 127 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە حكومییەكاندا ئەنجامدراوە

تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەهەر 24 کاتژمێرێکدا لە نەخۆشخانە حکومییەکانی ناو شاری سلێمانی 127 نەشتەرگەری بۆ هاوڵاتییان ئەنجامدراوە. بەپێی…
Total
0
Share