لە رووداوێكی هاتوچۆدا نۆ ئەندامی یەك خێزان برینداربوون

لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە سنووری برادۆست نۆ ئەندامی یەك خێزان برینداربوون.

كاروان فەیسەڵ، لێپرسراوی بنكەی تەندروستیی سیدەكان راگەیاند، كاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بەهۆی هەڵدێرانی ئۆتۆمبێلێك لە كوێستانەكانی”برادۆست – بێركمە” نۆ كەس برینداربوون كە ئەندامی یەك خێزان بوون.

راشیگەیاند، بریندارەكان لە بنكەی تەندروستیی سیدەكان چارەسەری سەرەتاییان بۆ كراوە، دواتر یەكێك لە بریندارەكان بەهۆی سەختی برینەكەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوسینگەی كازمی ڕاگەیەنراوێك لەبارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی هەرێم بڵاودەكاتەوە

نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕاگەیەنراوێك دەربارەی كۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی هەرێم بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، جەختكرایەوە لەسەر جێبەجێكردنی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی…
Total
0
Share