بەهمەن عەبدوڵا بۆ شۆفێران: تكایە پابەندی خێرایی رێگەپێدراوبن

بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، “ئازیزان بەرگەی هەواڵەكان ناگرن و لافیتەی ڕەش بە سووچی هەموو كۆڵانێكەوەیە و تكایە پابەندی رێنماییەكانی هاتوچۆبن”.

وتیشی، “لە ماوەی 48 كاتژمێری رابردوودا 30 كەس بە رووداوی هاتوچۆ برینداربوون و 11 كەس لە هەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستداوە و ئەمە تەنها ئەو رووداوانەن كە لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوكراونەتەوە”.

وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی دەشڵێت، “تكایە پابەندی خێرايی رێگەپێدراوبن، تكایە یاریی بە ژیانی خۆتان مەكەن هەمووان دەزانین رێگاوبانەكانمان وەكو پێویست نییە خێرایی زۆر و تێپەڕاندنی هەڵە و سەرقاڵبوون بە مۆبایل لە مەترسیدارترین ئەو هەڵانەن كە شۆفێر دووچاری رووداوی دڵتەزێن دەكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ حکومەتی عێراق: داهاتی نانەوتی هاوشێوەی نەوت یەکلاییبکرێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەبارەی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەمڕۆی، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوا لە حکومەتی عێراق دەکات، داهاتی نانەوتی…
Total
0
Share