رووداوێكی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی دوو برای لێكەوتەوە

بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە شۆفێرێك گیانیلەدەستدا و دوای گەیاندنی هەواڵەكەشی بە برایەكی، ئەویش گیانیلەدەستدا.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سەرەكیی قەزای خەبات سەر بە پارێزگای هەولێر پێكدادان لەنێوان تانكەرێك، بارهەڵگرێك و ئۆتۆمبێلێكی تایبەت لە جۆری كیا روویدا.

شاهێدحاڵێك بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی رووداوەكەوە شۆفێری بارهەڵگرەكە گیانیلەدەستدا و چوار كەسی دیكەش لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەكانی دیكە برینداربوون.

قوربانییەكە ناوی (هێرش ئیسماعیل)ە، دوای گەیاندنی هەواڵی گیانلەدەستدانەكەی بە براكەی بە ناوی (قاسم ئیسماعیل)، جەڵتە لێیدا و بەهۆیەوە ئەویش گیانیلەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕۆژنامەگەرییە
تا ئێستا بەشێک لە ڕۆژنامەنووسانی هەولێر و دهۆك لە زینداندان

ساڵانە ڕۆژی 3ی ئایار وەک ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕۆژنامەگەری لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دیاریکراوە، ئەمرۆ یادەكەیە، بەڵام تائێستا لە…
Total
0
Share