پاریس و یونایتد گرەو لەسەر “گەوهەرەکەی دانیمارک” دەکەن

یانەی پاریس سان جێرمان چووە نێو هاوکێشەی ڕاسمۆس هۆیلۆندی دانیمارکی-یەوە، لە کاتێکدا مانچستەر یونایتد هەموو شتێکی لەگەڵ یاریزانەکە بڕاندووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییکانی “ڕادیۆ مۆنتی کارلۆ”، بەڕێوەبەرانی پاریس سان جێرمان وەک ئامادەکارییەک بۆ ڕۆیشتنی کیلیان مباپێ، هەوڵەکانیان بە ئاراستەی ڕاسمۆس هۆیلۆندی هێرشبەری یانەی ئاتالانتا دەستپێکردووە.

یاریزانەکە پێشوەختە لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد ڕێککەوتنی کردووە  و نزیکە پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات، بەڵام پێدەچێت هەوڵەکانی پاریس سان جێرمان تێچووی گواستنەوەی بۆ 90 ملیۆن یورۆ بەرزبکاتەوە، تەنانەت ئەگەری لەدەستیدانیشی هەیە لەبەرژەوەندیی یانە زەبەلاحەکەی فەرەنسا.

هۆیلۆند تەمەنی 20 ساڵە و لە پێگەی هێرشبەری سەرەڕم یاری دەکات، بە درێسی ئاتالانتا بێرگامۆی ئیتاڵییەوە 34 یاریی کردووە، 10 گۆڵ و 4 ئەسیستی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

شێف بوراک چۆن بەهۆی باوکییەوە هەموو شتێکی لەدەستدا؟

بابەتی دواتر

لە سلێمانی دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕازیل گەڕایەوە لوتکەی ڕیزبەندیی فیفا

هەڵبژاردەی بەلجیکا لوتکەی ڕیزبەندیی هەڵبژاردە نێودەوڵەتییەکانی لەدەستدا، لە بەرامبەردا هەڵبژاردەی بەڕازیل گەڕایەوە لوتکە. بەپێی نوێترین ڕیزبەندیی کە لەلایەن…
Total
0
Share