لە پارێزگای سەلاحەدین خێزانێکی شەش کەسی کەوتنە ناو ئاوی دیجلەوە و دوو کەسیان رزگارکران و چواریان خنکان.
بەپێی سەرچاوەکانی ئەو پارێزگایە، ئەو خێزانە بۆ کات بەسەربردن سەردانی گوندی بێعجییان کردووە و شەش ئەندامی خێزانەکە کەوتوونەتە ناو ئاوی رووباری دیجلە و دووانیان لەلایەن پاسەوانی رووبارەکەوە رزگارکراون.
ئاماژە بەوەشکراوە چواری دیکەیان خنکاون کە دایکێک و سێ منداڵەکەیەتی و تەنها جەستەی یەکێکیان دەرهێنراوەتەوە، گەڕان بەدوای ئەوانی دیکەدا بەردەوامە.