بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیچ سەقامگیرییەك بەدینایەت ئەگەر هەمووان پێكەوە لە پێناو یەكترقبووڵكردن هەوڵ نەدەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، هیچ سەقامگیرییەك بەدینایەت ئەگەر هەمووان پێكەوە لە پێناو چەسپاندنی خۆشەویستی و یەكترقبووڵكردن هەوڵ نەدەین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچییەوە بڵاویکردەوە رایگەیاند، “سەری ساڵی نوێی كۆچی لە موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیهان پیرۆزبێت،هیوادارم ئەم بۆنە پیرۆزە ئاشتی و تەبایی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت و هەوێنی قووڵكردنەوەی برایەتی و پێكەوەژیان بێت لە وڵاتەكەمان.”

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە، “هیچ سەقامگیرییەك بەدینایەت ئەگەر هەمووان پێكەوە لەپێناو چەسپاندنی خۆشەویستی و یەكترقبووڵكردن هەوڵ نەدەین و لە بیری توندڕەوی دوور نەكەوینەوە”.

لە کۆتایی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانیدا هاتووە، “لە خوای گەورە داواكارم كوردستانمان بپارێزێت و ئاشتی و ئاوەدانی بخاتە وڵاتەكەمانەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: ڕێگری لە‌ ھە‌وڵی تێكدانی سە‌قامگیری و چە‌واشە‌كردنی خە‌ڵك دەكەین

هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕێگری لە‌ھە‌ر ھە‌وڵێك دەکەین، كە‌ ئامانج لێی تێكدانی سە‌قامگیری و چە‌واشە‌كردنی خە‌ڵكی خۆشەویستی…
Total
0
Share