ئاسایشی هەولێر: ئەو کەسانەی لە گەنجەکەی هەولێریان دابوو پەیوەندی بە کێشەی خەزوور و زاواوە هەیە

ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، دوو لەو کەسانەی هێرشیان کردە سەرهاوڵاتییەک لە شەقامی 60 مەتری شاری هەولێر دەستگیرکران، دۆسیەکە پەیوەندی بە کێشەی نێوان خەزوور و زاواوە هەبووە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی سەر لە ئێوارەی دوێنێ دووشەممە لە شەقامی  60مەتریی شاری هەولێر، سێ چەکدار هێرشیان کردە سەر هاوڵاتییەک و لێیاندا و ئازاریان دا، دەستبەجێ لەلایەن تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەست بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کرا و لە ماوەیەکی کەمدا توانیمان ناسنامەی ئەو کەسانە ئاشکرا بکەین، دەرکەوت کێشەیەکی کۆمەڵایەتییە و زاوا خەزوری یەکترن، خۆیان رادەستی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان كرد”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دوای وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، دوو لەو تۆمەتبارانە بە ناوەکانی (م ،ك ، أ) و (أ، ك ، أ) رووبەڕووی یاسا كرانەوە، بەدواداچوون بەردەوامە بۆدەستگیرکردنی تۆمەتباری سێیەم”.

 

 

بابەتی پێشتر

ژنێک دەستگیرکرا کە 2761 پەیوەندیی تەلەفۆنیی درۆی ئەنجامدابوو

بابەتی دواتر

وەزارەتی شارەوانی: لە سەیرانگا و هاوینەهەوارەكان هیچ بڕە پارەیەك لە گەشتیاران وەرناگیرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share